بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "گێنگ شوانگ" رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە پرسی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران گەیشتووەتە قۆناخێکی هەستیار، وتی: پیکەن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەپەیوەندی و هاریکاری دایە سەبارەت بە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها ڕایگەیاند، پیکەن بەشداری دانیشتنی داهاتووی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ کە شەشی دیسەمبەر لە ڤیەن بەڕێوە دەچێ.
"گێنگ شوانگ" هیوای خواست؛ دانیشتنی داهاتووی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەبێتە مایەی داکۆکی زیاتری لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو ڕێککەوتنە جیهانییە.
چین وەک یەک لە لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چەندین جار رەخنەی گرتووە لە چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەو داوای لە وڵاتانی ئوروپایی کردووە، پێبەند بن بە وادەکانیان هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە.
ئاڵمان، بەریتانیا، و فەڕانسە پاش کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (هەشتی مای٢٠١٨) بەڵێنیان دا، بە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئێران، ئەو ڕێککەوتنە بپارێزن. ئەو وڵاتانە، سەرباری خۆڕاگریی زارەکی و سیاسی لەهەمبەر کردەی ئەمریکادا تائێستا هیچ سەرکەوتنێکیان لەمەڕ هەنگاونانی پراکتیکی بەڵێندراو بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە بەدەست نەهێناوە.
.........
340